Exodus 30:22-31

زەیتی دەستنیشانکردن

22هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 23«تۆش بۆ خۆت باشترین بۆن ببە، پێنج سەد شاقل
نزیکەی شەش کیلۆگرام.‏
ئاوی موڕ
موڕ ئاوێکی بۆن خۆشە لە گەڵای جۆرە گوڵێک دەردەچێت.‏
و نیوەی ئەوە دوو سەد و پەنجا شاقل دارچینی بۆنخۆش و دوو سەد و پەنجا شاقل قامیشی بۆنخۆش،
24کاسیاش
دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.‏
پێنج سەد شاقل، هەمووی بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا بێت، هەروەها لە زەیتی زەیتوونیش هەینێک
هەینێک: نزیکەی چوار لیتر.‏
.
25بەمانە زەیتی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردن دروستبکە، تێکەڵ وەک دەستکردی عەتار، دەبێتە زەیتی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردن. 26ئینجا چادری چاوپێکەوتن و سندوقی پەیمان، 27لەگەڵ مێزەکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و چرادانەکە و قاپوقاچاغەکانی و قوربانگاکەی بخوور و 28قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی و حەوزەکە و ژێرەکەی پێ چەور دەکەیت. 29تەرخانیان بکە و دەبنە هەرەپیرۆز، هەر شتێک پێیان بکەوێت پیرۆز دەبێت.

30«هارون و کوڕەکانیشی دەستنیشان بکە و تەرخانیان بکە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن. 31لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش قسە بکە و بڵێ:”ئەمە بۆ من دەبێتە زەیتێکی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردنی کەسانێک لە نەوەکانتان.
Copyright information for CkbKSS